به‌ریتانیا: مه‌شقمان به زیاتر له 120 هه‌زار پێشمه‌رگه و سه‌ربازی عێراقی كردووه
هاوکات له ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیادا ئاماژە بەوەش كراوە، به‌ریتانیا وه‌كوو ئه‌ندامێكی كارای هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵێكی باڵای له دابینكردنی زانیاریی نهێنی و چاودێریكردن و به ئامانجكردنی پێگه‌كانی داعش له عێراق و سووریا هەبووە.
لەلایەكی دیكەوە و پەیوەست بە مەشق و راھێنانی ھێزەكانی عێراق، رێكخراوی ناتۆ رای گەیاندووە ئه‌ركی داهاتوویان له عێراق ته‌نیا مه‌شقكردنه به هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته و شه‌ڕكردن نییه.
لەمبارەوە یانز شتۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی ناتۆ، ئه‌ركی داهاتووی رێكخراوه‌كه‌ی له عێراق ئاشكرا كردووە.
سكرتێری گشتیی ناتۆ سه‌باره‌ت به ڕۆڵیان له عێراقدا گوتی: "له عێراق هه‌مان ڕۆڵی ئه‌فغانستانمان ده‌بێت و ئه‌ویش بریتی ده‌بێت له مه‌شق و راهێنان به هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه".
باسی لەوەش كردووە ئه‌وان ده‌یانه‌وێت توانستی هێزه‌كانی عێراق باشتر بكه‌ن، تا‌كوو رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی جارێكی دیكه داعش بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و وڵاته.
باسنيوز
