مه‌سرور بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ربڕی
ئه‌م دوتانه‌ی مه‌سرور بارزانی له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "بە ناوی حکومە‌تی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له بانگه‌وازی سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومە‌تی فیدرال، به‌ڕێز مستەفا کازمی ده‌که‌م، بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ریشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا جه‌ختیشیكرده‌وه، "هەر وەها ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ رێککه‌وتن و چارەسەری بنەڕەتی و یه‌کجاری هەمو کێشەکانی نێوان حکومە‌تی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به پێی بنەماکانی ده‌ستوور".
k24 -
