له‌ شاره‌دێى چوارقوڕنه‌ مه‌له‌وانگه‌یه‌ك بووه‌ته‌ شوێنى کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاك

له‌ شاره‌دێى چوارقوڕنه‌ مه‌له‌وانگه‌یه‌ك بووه‌ته‌ شوێنى کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاك
له‌ شاره‌دێى چوارقوڕنه‌ى سنوورى قه‌زاى ڕانیه‌ مه‌له‌وانه‌گه‌یه‌ك وێڕاى ئەوەی هەموو کارەکانی تەواو بووە، به‌ڵام هێشتا نه‌خراوه‌تە کار و بووه‌ته‌ شوێنى كەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاك.

كاسترۆ مه‌عرووف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕايگه‌یاند: "پڕۆژه‌ى یاریگاى بالە و مەلەوانگەی چوارقوڕنە چەند ساڵێکه تەواو بووه‌ و ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌ تا ئێستا مه‌له‌وانگه‌كه‌ نه‌خراوەتە کار و له ‌هه‌مووى ناخۆشتر مه‌له‌وانه‌گه‌كه‌ بووه‌ته‌ شوێنى كەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاك و كه‌لوپه‌لى فڕێدراو‌".

گوتیشى: "به‌دواداچوونمان بۆ هۆكارى وە‌گه‌ڕه‌نه‌خستن و گرفتى مه‌له‌وانگه‌كه‌ ده‌ست پێكردووه ‌و به‌نیازین سه‌ردانى لایه‌ینى په‌یوه‌ندیدار بكه‌ین و له ‌هۆكارى گرفته‌كه‌ بكۆڵینه‌وه‌".














باسنيوز


Top