ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى سەرۆك بارزانی و پاپا فرانسیس
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازیی له پاپاى ڤاتیكان كرد و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: "شانازی بە فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی كوردستان دەکەین".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/3/2021 لە هەولێر، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان و كاتۆلیكەكانی جیهان كرد، لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا پاپا فرانسیس، دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ بووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و هێنانه ئارای ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوانیاندا.
هەر لەو دیدارەدا پاپا فرانسیس بە سه‌رۆك بارزانی ڕاگەیاند: "كوردستان‌م له‌بیر نه‌چووه، له‌سه‌ر داخوازی ئێوه و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان هاتوومه‌ته ئێره و سه‌ردانه‌كه‌ی ئێوه و سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌بیر نه‌چووه، ئێوه نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له كریستیانه‌كانیش كرد".
پاپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئێوه له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه وه‌ك برا پێشوازیشتان برا كریستیانه‌كان كرد".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست، سه‌ردانی پاپا فرانسیس برایەتی و پێکەوەژیان لەنێو ئایینەکان پتەوتر بکات و گوتی: "شانازی بە فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی كوردستان دەکەین، فەرهەنگی پێکەوەژیانمان برایەتی و خۆشەویستی زیاتر کردووە، بەناوی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان پێشوازیت لێدەکەین و سەردانەکەی ئێوە جێگەی ڕێزی زۆری ئێمەیە".
باسنيوز
