پاپا فرانسیس بۆ سه‌رۆك بارزانی: سوپاستان ده‌كه‌م بۆ پاراستنی مه‌سیحییه‌كان
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پاپا فرانسیس و سه‌رۆك بارزانی، پاپای ڤاتیكان سوپاسی سه‌رۆك بارزانیی كرد بۆ پاراستنی مه‌سیحییه‌كان و له‌خۆگرتنیان له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/3/2021، سەرۆک بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆ بووەوه و لە کۆبوونەوەکەدا، پاپا فرانسیس سوپاسی سەرۆک بارزانیی کرد بۆ پاراستنی مەسیحییەکان و پێكهاته‌كانیان و لەخۆگرتنیان لە هەرێمی کوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، پاپا فرانسیس به سه‌رۆك بارزانیی ڕاگه‌یاند "سوپاستان ده‌كه‌م بۆ پاراستنی پێكهاته‌كان، ئێوه نه‌ك له من، به‌ڵكوو پێشوازیتان له مه‌سیحییه‌كانیش كرد و له كاتی هێرشی داعش ئێوه كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه وه‌كوو برا پێشوازیتان له مه‌سیحییه‌كانی كرد".
پاپا فرانسیس به گرنگییه‌وه به ده‌م داوای سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چووه و به سه‌رۆك بارزانیی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر داخوازیی جه‌نابت و سه‌رۆك وه‌زیران هاتوومه‌ته كوردستان.
سه‌رۆك بارزانی، به ناوی هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه به‌خێرهاتنی پاپا فرا‌نسیسی كرد و پێی ڕاگه‌یاند "سه‌ردانه‌كه‌تان جێگه‌ی ڕێزی زۆری ئیمه‌یه".
باسنيوز
