پاپای ڤاتیکان گەیشتە هەولێر
پاپای ڤاتیکان سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، پاپا فرانسیس سەردانی شاری مووسڵ دەکات و پاشان لە کەنیسەی تاهیرە لە شارۆچکەی قەرەقۆش لە دەشتی نەینەوا نوێژ بۆ مەسیحییەکان دەکات.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7-3-2021، لە یاریگای نێودەوڵەتیی شەهید فەرەنسۆ هەریری، پاپا فرانسیس بە ئامادەبوونی 10 هەزار هاووڵاتیی مەسیحی، گەورەترین قەداس لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ساز بکات.
باسنيوز
