سبەی قۆناغی یه‌كه‌می شەقامی 150 مەتریی ھەولێر بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 28/2/2021، به‌شی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر، كه له نێوان به‌حركه تا شاڕێی پیرمامه، به ڕووی شۆفێراندا بكرێته‌وه، له‌و هه‌موو به‌شه سه‌ره‌كی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شه‌قامه‌كه ئاماده‌ن و به‌ربه‌رسته‌كان لا ده‌درێن و له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه شۆفێران ده‌توانن به‌كاری بهێنن.
خێرایی ڕێپێدراو به شه‌قامه‌كه‌دا بۆ ئۆتۆمبێلی بچوووك 110 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا و بۆ بارهه‌ڵگر 80 كیلۆمه‌تره له سه‌عاتێكدا.
رۆژی پێنجشه‌ممه 25/2/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە فەرمی شەقامەکەی کرده‌وە، كه یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
شه‌قامه‌كه، لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەكرێت و درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە، كۆی پڕۆژەكە بە گوژمەی 700 ملیۆن دۆلار تەواو دەبێ، شەقامەكە بە شێوەیەكی بازنەیی خێرا كە هیچ وەستانێكی تێدا نییە به ده‌وری هه‌ولێردا ده‌سووڕێته‌وه، دەیان شەقامیش لەگەڵ رێگەی سەرەكیی دەروازەكانی شاری هەولێر بەستراوەتەوە، ئەمەش درێژەپێدەری ئەو تۆڕە رێگەوبانەیه، كە بووەتە بەشێك لە ناسنامەی نەخشەی شارەكە.
بە تەواوبوونی شەقامی 150 مەتری، ئەو قەرەباڵغییەی رێگەوبان تا رادەیەكی زۆر چارەسەر دەكات، كه شەقامه‌كه، درێژەپێدەری شەقامە بازنەییەكانی دیكه‌ی هەولێرە، كە بریتین لە 30 مەتری، 60 مەتری، 40 مەتری، 100 مەتری و 120 مەتری. هەر ئاڕاستەیەكی شەقامەكە نزیكی 20 مەترە بەرینیی رێی خزمەتگوزارییەكان 15 مەترە، كۆی پڕۆژەكە بەسەر 5 قۆناغ دابەش بووە.
باس‌نیوز
