وەزارەتی ناوخۆ دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆ دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە


وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی ( عومەر بارتان ) خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا ، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردرابێتەوە تورکیا.

ئەمەی خوارەوە دەقی روونکردنەوەکەیە:-


لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە ، هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایا کەسێک بەناوی ( عومەر بارتان ) خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا ، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا . ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و بە هەوڵێکی دیکەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان . بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021/2/25








باسنيوز
Top