حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕە پارەیەک بۆ قوتابخانە كوردییەكانی كەركووك تەرخان دەکات

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕە پارەیەک بۆ قوتابخانە كوردییەكانی كەركووك تەرخان دەکات
بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕە پارەیەك بۆ قوتابخانە كوردییەكانی شارەكە تەرخان كرا.

شێرزاد ڕەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك، ڕاگەیاند، : "لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی (147178500) سەد و چل و حەوت ملیۆن و سەد و حەفتا و هەشت هەزار و پێنج سەد دینار، بۆ هاوكاری قوتابخانە كوردییەكانی شاری كەركووك بۆ كڕینی پێداویستییەكانی قوتابخانەكان تەرخان كرا".

گوتیشی: "بڕی 3 ملیار دینار لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ هەموو قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان تەرخان كراوە كە دەستەی كارگێری بە لیژنەیەك هەر قوتابخانە و پشكێكی پارەی بۆ كڕینی پەڕاوگە و پێداویستییەكانی تر وەردەگرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەیە كە ئێستا لەناو قوتابخانەكان فرۆشگا داخراوە و قوتابخانەش هیچ داهاتێكی نییە و پێویستی زۆریشی هەیە، لەو سێ ملیار دینارە كە بۆ هەموو هەرێمی كوردستان خەرج كراوە پشکی کەرکووکیشی تێدایە كە بەپێی ژمارەی قوتابیان بڕە پارەكە دەدرێت بە قوتابخانەکان".
basnews -
Top