ورده‌كاری ناردنی نیوه‌ی یه‌كه‌می شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه
وه‌رزی دروێنه‌ی خه‌له و خه‌رمانی جووتیارانی كورد له (2014)دا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی داعش و داگیركردنی مووسڵ و زۆرێك له ناوچه سوننه نشینه‌كانی عێراق و هاوكاتیش بوو له‌گه‌ڵ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، كه ئه‌و كات "نوری مالكی" سه‌رۆك وه‌زیران بوو.
به هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كان و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق بووه‌وه له ماوه‌ی رابردوودا، به‌غدا هه‌رچه‌ند نكوڵی له مافی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو پاره‌كه ره‌وانه بكات.
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ له رێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه قسه‌ی كرد و گوتی: "تا ئه‌مڕۆ (25ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، دوو فه‌رمانبه‌ری دارایی رێگریان ده‌كرد و ئاماده نه‌بوون واژووی بكه‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ندیم به وه‌زیری بازرگانییه‌وه كرد و هه‌ڕه‌شه‌م كرد، ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌به‌مه ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م، ئینجا ره‌زامه‌ندیان دا".
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقبهشیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
به‌شیر حه‌داد، گوتیشی: "له عێراقدا هیچ شتێك ده‌سته‌به‌ری نییه، ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش ناتوانێت بڕیاره‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات. هه‌ندێكجار به‌ڕێوبه‌رێك ده‌توانێت كاری حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی په‌كبخات".
جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی رابردوودا، چه‌ندین جار گردبوونه‌وه‌یان كردووه و ته‌نانه‌ت بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی كه‌سیی خۆیان له دادگاكانی عێراق سكاڵاشیان تۆمار كردووه و یه‌كێك له‌و جوتیارانه له دادگا سكاڵاكه‌ی برده‌وه و به‌رپرسیارێتی خسته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی بازرگانی.
كێشه سیاسییه‌كان و بوونی ئیراده‌یه‌ك له دژی هه‌رێمی كوردستان، كه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا به‌رجه‌سته بووه، زۆر جار بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گشتیی و جوتیاران به تایبه‌تی.
دوای هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا و شانده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رازیبوونی "مسته‌فا كازمی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌ری سایلۆكانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك)، له به‌غدا چه‌كی بانكیان بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم وه‌رگرت.
چه‌كه‌كان ده‌بێت وردبینیان تێدا بكرێت و دواتر فه‌رمان به خه‌رجكردنی پاره‌كه‌یان بكرێت و ئینجا پاره‌كه‌یان له رێی بانكی ناوه‌ندییه‌وه ره‌وانه‌ی لقه‌كانی ئه‌و بانكه ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی.
له لێدوانێكدا بۆ ، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان، "نه‌وزاد كامیل" رایگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی هاتووه، نیوه‌ی ئه‌و شایسته داراییه‌یه، كه جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی سێ ساڵدا (2014، 2015، 2016) گه‌نمیان داوه‌ته سایلۆكان و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، وه‌زاره‌تی بازرگانی كۆبوونه‌وه بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به چ شێوازێك پاره‌كه دابه‌ش بكرێت، تا هه‌موو ئه‌و جوتیارانه بڕێك له شایسته داراییه‌كانیان وه‌ربگرن".
k24 -
