قۆناغی یه‌كه‌می پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، دوێنێ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق پێی راگه‌یاندین به‌شێك له پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: ئه‌مڕۆ قۆناغی یه‌كه‌می پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی.
k24 -
