مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە فەرهاد ئەتروشی دەکات

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە فەرهاد ئەتروشی دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە فەرهاد ئەمین ئەتروشی پارێزگاری پێشووی دهۆک کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە فەرهاد ئەمین ئەتروشی پارێزگاری پێشووی دهۆک کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.











باسنيوز


Top