سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە مستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.















باسنيوز


Top