شێخ جهعفهر: مەترسی هەیە داعش هێرش بکاتە سەر نەفتخانە و خانەقین
شێخ جهعفهر شێخ مستهفا، بەرپرسی لقی 15ـی پارتی، رایگەیاند، داعش مەترسیی لەسەر خانەقین دروست کردووە و هێزە عێراقییەکانیش توانای رەواندنەوەی ئەو مەترسییانەیانن نییە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هەروەها رای گەیاند، ناوچەکانی دەوروبەری خانەقین ”بەجۆرێک لە جۆرەکان لەدەست هێزە عێراقییەکان نەماون“، بۆیە رۆژی چوارشەممە 24-2-2021 هێزێکی زۆری کۆماندۆی عێراقی بە فڕۆکەی جەنگی گوازراونەتەوە ئەو ناوچانە.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەستیان بە لێدانی خەندەق بە دەوری نەفتخانە کردووە و ”دەسەڵاتی ئاسایشی یهكێتییان كهم كردوههتهوه و هێزێكی دیكه بهناوی ئاسایشی مهرز بردراوە و هێزێكیش بۆ باوه مهحمود بۆ خانهقین بردراوە“.
شێخ جەعفەر شیخ مستەفا هۆشداریی دا و رای گەیاند، چەکدارانی داعش لەناو ئەشکەوتەکانی چیاکانی ئەو ناوچەیە خۆیان رێک خستووەتەوە و مەترسیی هێرشی چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بۆ سەر نەفتخانە و خانەقین دروست بووە.
باسنیوز
