له‌ هه‌رێمى كوردستان 199 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

له‌ هه‌رێمى كوردستان 199 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان 199 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 24/2/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 199 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، شەش كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌‌، 97 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٦٥)

١. پشکنین: (٥١٨٣ پشکنینی نوێ)

(١٧٠٤) هەولێر

(١١٢٣) سلێمانی

(٢١٧٤) دهۆك

(٧) هەڵەبجە

(١١٥) گەرمیان

(٦٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٩٩ تووشبووی نوێ)

(١٠٩) هەولێر

(٣٦) سلێمانی

(٥٠) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(٣) گەرمیان

(١) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٩٧ چاکبوون)

(٤٣) هەولێر

(٢٣) سلێمانی

(٢٧) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(٠) گەرمیان

(٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٦ مردن)

(٢) هەولێر

(٠) سلێمانی

(١) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(٣) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١١٦٨٣٩٥ (٤١٦٩٣٧ هەولێر، ٢٣٩٥١٠ سلێمانی، ٥٠٤٤٠٢ دهۆك، ٧٥٤٦ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٨٤٣٧ (٣٧٦٧٠ هەولێر، ٣١٣٢٠ سلێمانی، ٣٦٣٤٤ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠٣٢٥٢ (٣٦١٥٣ هەولێر، ٢٩١٢٥ سلێمانی، ٣٥٠١٥ دهۆك، ٢٩٥٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٦٦٦ (٥٨٤ هەولێر، ٤٨٨ سلێمانی، ٥٩٣ دهۆك، ١ هەڵەبجە)

مردن ٣٥١٩ (٩٣٣ هەولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٦ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)




وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).



وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٥ی شوبات ٢٠٢١













باسنيوز


Top