ڕوونكرنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچە له‌ ڕۆژانى هه‌ینى و شه‌ممه‌ دەدرێت

ڕوونكرنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچە له‌ ڕۆژانى هه‌ینى و شه‌ممه‌ دەدرێت
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریى حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕێکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینان لە دوو رۆژی داهاتوودا، دەدات.

مەولوود سابیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانکه‌ بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی ڕای گەیاندووە، سبەی هەینی و ڕۆژی شەممە وێڕای پشووی فەرمی، بەڵام بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی شوباتى فەرمانبەران، كراوە دەبن".

بەپێی خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌، ڕۆژی هەینی 26/2/2021، مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگایگشتی ئاسایش، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی، وەزارەتی گواستنەوە، ئەنجوومەنى دادوەری، دیوانی چاودێریی دارایی، لەگەڵ مووچەی هەموو دەستەكان دەدرێت.

هاوكات ڕۆژی شەممە 27/2/2021، مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی، کارەبا و کشتوکاڵ و ئاوەدانكرنەوه‌ و ڕۆشنبیری و هەرسێ سەرۆكایەتیی پەرلەمان و هەرێمى كوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەدرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانکه‌ بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستە ڕوو: "دەبێـت لە كاتی سەردانیكردنی بانك لەلایەن فەرمانبەران و لێژنەكانی مووچە ڕەچاوی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و بەستنی ماسك بكرێت".

مەولوود سابیر ڕوونیشی كردەوە، لەم دوو ڕۆژەی پشووه‌دا، بانكەكان ده‌وام ده‌كه‌ن، تاوەكوو هەموو لایەك مووچەی خۆیان وەردەگرن.













باسنیوز


Top