بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی مهسرور بارزانى قۆناغی یەکەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەکرێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەکرێتەوە.
قۆناغی یەکەمی شەقامەکە، نۆ کیلۆمەتر و 500 مەترە و لە شەقامی هەولێر- شەقڵاوە دەست پێ دەکات و دەگاتە شەقامی هەولێر - بەحرکە.
درێژیی شەقامی 150 مەتری، 70 کیلۆمەترە و بە هەرچواردەوری هەولێر دەسووڕێتەوە.
باسنيوز
