پۆلیسی هه‌ولێر خەونی مێرمنداڵێکی تووشبووی شێرپه‌نجه‌ى به‌دی هێنا
به‌پێى ڕاگه‌یاندراوى ڕێكخراوى منداڵپارێزیی كوردستان، دوێنێ چوارشه‌ممه 24/2/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، خه‌ونى مێرمنداڵێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵى به‌دی هێناوه، كه تووشبووى شێرپه‌نجه‌یه و له نه‌خۆشخانه‌ى (نانه‌كه‌لی)ی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و مێرمنداڵه خەون و ئاواتی ئه‌وه‌یه، ڕۆژێک ببێت بە پۆلیس و خزمه‌ت به هه‌ولێر بكات، بۆیه له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر و ڕێكخراوه‌كه‌وه، خه‌ونه‌كه‌ی به‌دی هێنرا و بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر به ئۆتۆمبێلی پۆلیس و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان، سەردانی چه‌ند شەقامێك و بازاڕی شاری هەولێری کرد.
باسنيوز
