سەرکردەیەکی پێشووی یەکێتی: پێویسته پەرلەمانتارە کوردەكان کەمپین لە دژی ڕووخاندنی خانووی ھاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک بکەن
ئهمڕۆ چوارشهممه 24/2/2021، محەمەد وەتمان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ڕووخاندنی خانووی ھاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک لەلایەن دەسەڵاتی خۆسەپێنی کەرکووکەوە تاوانێکی گەورەیە و دوژمناکانمان ھەمیشە ستهممان لێ دەکەن، بۆیە باشترە لەم دۆخەی ئێستادا ھەموومان لەناو خۆماندا یەکگرتوو بین بۆ ئەوەی شوناسی کورد لە کەرکووک کاڵ نەبێتەوە.
گوتیشی، پەرلەمانتارانی عەرەبی شۆڤێنی، پێیان خۆشە کورد لە ھیچ شوێنێکدا نەمێنێت، بۆیه گرنگە کورد دژی ڕووخاندنی خانووی ھاوڵاتییانی کورد لە کەرکووک بێدەنگ نەبێت، چونکە ئەگەر بێدەنگی ھەڵبژێرین، داھاتووی ھاوڵاتییانی کورد لە کەرکووک بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار دهڕوا.
محەمەد وهتمان، به پێویستیشی زانی پەرلەمانتارە کوردەکانی بەغدا تەنیا کەمپین بۆ مەبەستێکی دیاریکراو ڕێك نەخەن، بەڵکوو "کەمپین بۆ ڕووخاندنی خانووی هاووڵاتیانی كورد له کەرکووک بکەن و قسەیان لەسەر بکەن، چونکە ئەگەر پەرلەمانتارە کوردەکان بێدەنگ بن، چەند ساڵێکی دیکە ماڵی هاووڵاتیانی كورد له كهركووكدا نامێنێ ".
باسنيوز
