له داقووق 20 چەكداری داعش كوژران و 10 پۆلیسی فیدڕاڵیش بریندار بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/2/2021، لویس خزر، قایمقامی قەزای داقووق، رايگەیاند: "ئەمڕۆ لە ئاكامی هێرشی هێزەكانی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی لە چەمی رۆخانە و گوندی تەلحەمە، 20 چەكداری داعش لەتونیلێكدا ئاشكرابوون و كوژران.
ئاشكراشی كرد، كه به هۆی تەقینەوەی بۆمبێكیشەوە، ده پۆلیس برینداربوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك كراون.
باسنيوز
