ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتیى گشتیى کارەباى سلێمانییەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/2/2021، بەڕێوبەرایەتیى گشتیى کارەباى سلێمانی، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگادارى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێوه‌رى زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت، جگه له ستافى تایبه‌تی هۆبه‌كانى چاكسازیی كاره‌با و كۆمپانیا، هیچ كه‌س بۆى نییه ده‌ستكاریی پێوه‌ره‌كان بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه تووشى لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هیچ كه‌سێك به‌ناوى زیادكردنى ئه‌مپێرى كاره‌باى پێوه‌رى زیره‌ك پاره به كه‌س نه‌دات، چونكه كارى له‌و شێوه‌یه ناكرێت.
باسنيوز
