ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگهى پارێزگاری هەولێرهوه
ئهمڕۆ شهممه 20/2/2021، نووسینگهی پارێزگاری ههولێر، ڕوونكردنهوهی بڵاو كردهوه و تێیدا ئاماژهی بهوه كرد، بەهۆی پابەندبوون بە ڕێنوێنییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پهتاى کۆرۆنا و ڕاییکردنی مامەڵە و کاروباری هاووڵاتییان، هیچ ڕێورەسمێك بۆ پێشوازیکردن و پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناو بە پارێزگاری نوێی هەولێر ئەنجام نادرێت، لە بری ئەمە دەکرێت "لە شوێن و پێگەکانتانەوە پیرۆزباییەکانتان ئاڕاستەمان بکرێت، داواکاری ئومێد خۆشناو لە جیاتی پیرۆزباییناردن، فاتیحایەکە بۆ ڕوحی جوانەمەرگ (د.فرسەت سۆفی)".
له بهشێكی ڕوونكردنهوهكهدا، ئاماژه بهوه كراوه، داواکارن لە سەرجەم کارمەند و فەرمانبەر و بەڕێوەبەری یەکە کارگێڕی و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای ههولێر، لە بری سەردانیان بۆ دیوانی پارێزگا بە مەبەستی پیرۆزباییکردن، ئهرك نهكێشن و "لە ئایندەدا بەشی زۆری کارمان مەیدانی دەبێت و خۆمان سەردانی سەرجەم سنوور و فەرمانگە و شوێنەکان دەکەین، لە بری ئەزیەتکێشانتان، نزای سەرکەوتن و پشتیوانیی ئەرکەکەمان بن و لە پێگە و شوێنی خۆتانەوە لە جیاتی پیرۆزبایی، خەریکی ڕاییکردنی مامەڵە و کاروباری هاووڵاتییان بن و سوپاستان دەکەین".
باسنيوز
