گوتەبێژی كازمى کاتی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/11/2020، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، گوته‌بێژی مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تویتێكى له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویەتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجام درا، مسته‌فا كازمی داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كرد كه چاره‌سه‌ری به‌په‌له بدۆزێته‌وه بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان".
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی یاسای كورتهێنانی دارایین له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، هه‌ر كاتێك یاساكه په‌سه‌ند كرا، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین".
ئەوه‌ش لەکاتێکدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دارایی عێراق ڕای گەیاندبوو: " ئەگەر یاسای قەرز لە پەرلەمانى عێراق پەسند بکرێ، دوو بۆ سێ هەفتەی دیكه دەتوانین مووچەی مانگی 10 دابه‌ش بكه‌ین".
باسنيوز
