كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت

 كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت


ئێستا لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێوە دەچێ.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرکۆماری عێراق بەڕێوە دەچێ.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش ئامادەیە، دۆخی سیاسی ودارایی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و چەند پرسی دیکە تاوتوێ دەکرێن.








باسنيوز
Top