وەزارەتی دارایی بڕیارێکی له‌باره‌ى مووچەى ئه‌م مانگه‌ دەرکرد

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی له‌باره‌ى مووچەى ئه‌م مانگه‌ دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی له‌باره‌ى مووچەی ئەم مانگە دەرکرد و بۆ هەموو گەنجینەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ناردووە.

بەپێی نووسراوێک کە ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/10/2020، لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە و ئاراستەی هەموو گەنجینەكان كراوە، تێیدا داوا کراوە كە بۆ ئەو مووچەیەی لەم مانگەدا دابەش دەكرێت، لیستى مووچەى مانگى 9ى 2020 به‌ ته‌مویلكردنى 82% ئاماده ‌بكه‌ن، ئەمەش وەك پابەندییەك به ‌خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى فیدراڵ.

ئەمەی خوارەوە دەقی نووسراوەکەی وه‌زاره‌تى داراییە:

بۆ ‌گشت گەنجینەكان
سڵاو
به‌ڕێزان
لەسەر ڕاسپارده‌ی وه‌زاره‌تمان بفه‌رموون به‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی گشت فه‌رمانگه‌كان و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

لەبه‌ر ڕۆشنایی نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى فیدراڵ ژماره‌ 13229 له‌ 15/8/2020 و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی رۆژى چوارشه‌ممه‌ 7/10/2020، بڕیار درا به‌ پابه‌ندبوون به ‌خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى فیدراڵ.

بۆ ئەم مه‌بەسته‌ لیستى مووچەى مانگى 9ى 2020 به‌ ته‌مویلكردنى 82% ئاماده ‌بكه‌ن و پلە تایبەتەكان به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی پێشوو.






باسنيوز
Top