به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانیی هه‌ولێر: له‌ ماوه‌ى مانگێكدا 51 شوێن سزا دراون

به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانیی هه‌ولێر: له‌ ماوه‌ى مانگێكدا 51 شوێن سزا دراون
بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، لە ماوەی یەک مانگدا سەردانی 363 شوێنیان کردووە و 51 شوێن سزا دراون.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر، ڕایگەیاند: "لە ماوەی مانگێكدا لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر سەردانی 363 شوێنیان کردووە، 51 شوێن له‌وانه‌ سزا دراون".

له‌باره‌ى هۆکاری سزادانی ئەو شوێنانە، گوتی: "بەهۆی کاڵای خراپ و ناتەندروست، هه‌روه‌ها به‌هۆى زیادکردنی نرخی کاڵاکان و پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییه‌كانى چاودێریی بازرگانی، شوێنه‌كانیش بریتی بوون له‌: دووکان، مارکێت، نانەواخانە و سەوزەفرۆش".

هێمن سەید موراد ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "29 تۆن کاڵای خراپ و نایاسایی دەستی بەسەردا گیراوه، زیاتر لە هەشت ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران کراوە".

جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌، بەردەوام دەبن لە چاودێریکرنی بازاڕ و ڕێگە نادەن قۆرغکاری بکرێ.












باسنیوز


Top