وەزارەتی كارەبا لە بارەی تایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

وەزارەتی كارەبا لە بارەی تایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەی تایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبا روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، كە ئەو كەرتە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەباوە چاودێری دەكرێت و نرخی كارەباش لەسەر هاوبەشان زیاد ناكرێت.

ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەی وەزارەتی كارەبایە

هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بەمەبەست یاخود بێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی بەرپرسانی كارەبا هەواڵ و راپۆرت سەبارەت بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی بڵاودەكەنەوە كە بووەتە هۆی دڵەراوكێ و پرسیار لای هاوبەشانی كارەبا، ئێمە لەوەزارەتی كارەبا بۆ بەرچاو روونی هاوڵاتیانی خۆشەویست بەپێویستی دەزانین ئەم چەند زانیارییانەی خوارەوە بڵاوبكەینەوە كە سەرجەم ئەم هەنگاوەو پرۆسەیە لەخزمەتی هاوڵاتیانی كوردستاندایە.

1- بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێریی و سەرپەرشتی دەكرێت.

2- نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت.

3- دەبێتە هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا.

4- رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازیی و سوتانی محاویلەكان .

5- كەمكردنەوەو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا بەمەش دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت.

6- زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لەهەردوو وەرزی هاوین و زستان دا .

7- بەڕێژەی لە 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا لەو سێكتەرە كار دەكەن بەتەواویی ئیمتیازاتەكانیان كار دەكەن و كۆمپانیاكان پابەند دەبن بەدابینكردنی موچەكانیان لەكاتی خۆیدا.

8- كەمكردنەوەی سلفەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كارەبای شارەكان .

وەزارەتی كارەبا

4/10/ 2020









باسنيوز



Top