پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ سەرۆکی ئیلی قاراپاپاق

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ سەرۆکی ئیلی قاراپاپاق
سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ١٠ی ٢٠٢٠بە بۆنەی کۆچی دوایی فرودخان خسروی كەسایەتیی ناوداری دەشتی سڵدوز و گەورەی ئیلی قاراپاپاق، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە کەسوکاریان و ئیلی قاراپاپاق کردووە.

دەقی پرسەنامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، مسعودخان خسروی سەرۆكی ئیلی قاراپاپاق

سڵاوی خوداتان لێ بێت..

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان فرودخان خسروی كەسایەتیی ناوداری دەشتی سلدوز و گەورەی ئیلی قاراپاپاقمان پێ گەییشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و ئیلی قاراپاپاق و خەڵكی دەشتی سلدوز دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خواڵێخۆشبوو فرودخان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

4-ی ئۆكتۆبەری
Top