مەیادە نەجاڕ: ئەگەر لایەنەکان لەسەر یاسای ھەڵبژاردن رێک نەکەون هەڵبژاردن ناکرێت

مەیادە نەجاڕ: ئەگەر لایەنەکان لەسەر یاسای ھەڵبژاردن رێک نەکەون هەڵبژاردن ناکرێت


پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا رایدەگەیەنێت، کە لایەنە عێراقییەکان بۆ رێککەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردن، کۆ دەبنەوە و ئەگەر رێک نەکەون، ئەوا ناتوانرێ هەڵبژاردن بکرێ.

مەیادە نەجاڕ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق جەخت لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لەکاتی خۆی، کراوەتەوە.

مەیادە نەجاڕ هەروەها رایگەیاند، یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق کێشەی زۆرە و دەبێ ھەموار بکرێتەوە و بڕیاریشە ھەفتەی داھاتوو لایەنە عێراقییەکان لەسەر ھەمواری یاساکە کۆ ببنەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق بەپێویستی دەزانێ لایەنە عێراقییەکان پرسی یاسای هەڵبژاردن و بازنەکانی یەکلایی بکەنەوە، چونکە ئەگەر ئەو پرسە یەکلایی نەکرێتەوە، ئەوا ناتوانرێت لەکاتی خۆی هەڵبژاردن بکرێت.

مەیادە نەجاڕ ئاماژەی بەوەش کرد، کە زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان بۆچوونیان لەبارەی بازنەکانی هەڵبژاردن، پرسی کۆتای ئافرەتان، چۆنێتیی هەژمارکردنی دەنگەکان و تەکنیکی هەڵبژاردن، جیاوازە.

نەجاڕ ئاشکراشی کرد، کە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق بە بایۆمەتری و دەبێت ھەموو لایەنەکانیش لەسەر ئەوە کۆکن.







باسنيوز
Top