خانووە زێدەڕۆکان تاپۆ دهكرێن
بەپيێ یاساکە ئەو خانووانە تاپۆ دەکرێن، کە پێش 13ی 3ی2018 درووست کراون، لە سنووری بەشێک لە شارەوانییەکان بەهۆی نەبوونی ماستەر پلان تا ئێستا مامەڵەی هاووڵاتیان وەرنەگیراوە.
بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە نزار مەلا غەفار، بڕیاردەری لیژنەی شارەوانی گوتی: ئەو شارەوانیانە دەتوانن مامەڵەی ئەو خانووانە بکەن كه کاریگەریان لەسەر ماستەر پلان نابێت.
یاسای ژمارە سيێ ساڵی 2019 ی تایبەت بە تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆییەکان، نرخی مەترێک زەوی بۆ سێ قۆناغ دابەشکردووە، بۆ ناوەندی شارەکان 15 بۆ 30 هەزار دینار و بۆ ناوەندی قەزاکان 10 بۆ 15 هەزار دینار و بۆ ناوەندی ناحیەکانیشان 5 بۆ 8 هەزار دینارە بەپێ ئەم یاسایە زیاتر لە 250 هەزار خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن. بەشێک لەو پارەیەش لە خزمەتگوزاری و ماستەر پلانی ئەو گەرەکانە خەرج دەكريت .
k24 -
