کەشناسی: سبەینێ ماڵئاوایی لە گەرما بکەن

کەشناسی: سبەینێ ماڵئاوایی لە گەرما بکەن
ئەمڕۆ 21-9-2020 یەکەم رۆژی وەرزی پاییزە، سبەی پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و بۆ رۆژانی دواتر کەش و هەوا گۆرانکاریی بەسەردادێت.

ئەژی چەتۆ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی سێشەممە پلەی گەرما لەنێوان 38-40 پلەی سیلیزی دەبێت، بەڵام رۆژی چوارشەممە پلەی گەرما 3-4 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو زیاتریش دادەبەزێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوار 35 پلە دادەبەزێت، بەوەش کۆتایی بە شەپۆلی گەرما دێت.
k24 -
Top