پۆلیسی هەولێر ئامار و چالاکییەکانی شەش مانگی رابردووی بڵاو کردەوە

پۆلیسی هەولێر ئامار و چالاکییەکانی شەش مانگی رابردووی بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گرنگترین ئامار و چالاکییەکانی شەش مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئامار و چالاکییەکانی شەش مانگی ڕابردووی لە ڕێکەوتی ١٩ی١ی٢٠٢٠، تاكو ١ی٨ی٢٠٢٠، بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش لەو ماوەیەدا لەکۆی ٥ هەزار و ٥٩٢ تاوانی تۆمارکراو ٥ هەزار و ٥٦٨ تاوان ئاشکرا کراوە و تۆمەتباران دراونەتە دادگا بەپێی یاسا.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە هێزەکانی پۆلیسی هەولێر توانیویانە ٦٥٥ تۆمەتبار لە هەموو تاوانە جیاجیاکان کە باندی (دزی، کوشتن، ساختەکاری، سپیکردنەوەی دراو، ماددە هۆشبەرەکان، هتد..)تیایدا بووە دەستگیر بکەن.














باسنيوز

Top