قایمقامی شنگال: تەقینەوەكەی شەوی رابردوو بۆ ترساندنی خەڵكی شنگال بوو

قایمقامی شنگال: تەقینەوەكەی شەوی رابردوو بۆ ترساندنی خەڵكی شنگال بوو
قایمقامی قەزای شنگال، ئاشكرایكرد، تەقینەوەكەی شەوی رابردووی شنگال كە لە نزیك مەزاری شەرفەدین رووی دا، سیناریۆ بوو و بۆ ترساندنی خەڵكی شنگالە تا نەگەڕێنەوە ناوچەكەیان.

ئەمڕۆ 21/9/2020، مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال بە (كوردستان24)ی راگەیاندووە، كاتێك كە خەڵكی شنگال بڕیاریان دا بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، چەندان پیلان جێبەجێكران، تەقینەوەی شەوی رابردووش یەكێك بوو لەو پیلانانە، كە مەبەست لێی ترساندنی خەڵكی شنگالە.

گوتیشی: "لەسەر تەقینەوەكە، چەند سیناریۆیەك دروستكران، یەكێك لە سیناریۆكان دەڵێ، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی بووە و ئۆتۆمبێلێكی كردووەتە ئامانج، بەڵام پسپۆڕانی سەربازی رەتیدەكەنەوە ئەوە راست بێت".

مەحما خەلیل، ئاماژەی بەوەشدا: "ھەرێمی كوردستان دڵسۆزانە بەرگری لە مەزاری شەرفەدین كرد، بۆ ئەوەی نەكەوێتە دەستی داعش، كەچی ئێستا ھێزە ناشەرعییەكان لە شنگال تەقینەوە لە نزیك ئەو شوێنە پیرۆزەی ئێزدییەكان ئەنجامدەدەن، بۆ ئەوەی خەڵكی شنگال نەگەڕێنەوە، ئەوانە ئاژاوەگێڕن و لە شنگال ھێزی دەرەكیی و ناشەرعین.













باسنيوز



Top