له‌ هه‌ولێر هەڵمەتێک بۆ ڕێککاری بۆ دار و درەختی شەقامەکان و چاندنی گوڵ و گوڵزار به‌ڕێوه‌ چوو

له‌ هه‌ولێر هەڵمەتێک بۆ ڕێککاری بۆ دار و درەختی شەقامەکان و چاندنی گوڵ و گوڵزار به‌ڕێوه‌ چوو
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر هەڵمەتێک بۆ ڕێککاری بۆ دار و درەختی شەقامەکان و چاندنی گوڵ و گوڵزار به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/9/2020، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان بەمەبەستی ڕازاندنەوە و بایەخدانی زیاتر بە شەقام و شوێنە گشتییەکان لە سنووری شارەوانیی هەولێر، هه‌ڵمه‌تێكى خاوێنكردنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌روه‌ها گوڵی ڕۆزماری له‌ ناوه‌ڕاستى شه‌قامه‌كاندا چێندران، هاوکات چیمه‌نى ناوه‌ڕاستى شەقام و شوێنە گشتییەکان ڕێککاری بۆ کرا".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "هەڵمەتەکانیشمان درێژەی دەبێت بۆ هەموو ئەو شوێنانەی پێویستیان بە چاندنی گوڵ و خاوێنکردنەوە هەیە".












باسنيوز



Top