هاتوچۆی هەولێر هاووڵاتییان و شۆفێران لەبارەی داخستنی رێگایەک ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر هاووڵاتییان و شۆفێران لەبارەی داخستنی رێگایەک ئاگادار دەکاتەوە
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی داخستنی رێگای نێوان هەولێر - پیرمام سایدی هاتن بۆ هەولێر بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی هاتوچۆی هەولێر کە تێیدا هاتووە: "ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە کەوا ڕێگای هەولێر - پیرمام سایدی هاتن لەپیرمامەوە بۆ هەولێر لەزین سیتی تاکو ماس سیتی لەبەیانی 2020/9/21 دەگیرێت بۆماوەی سێ ڕۆژ وە ڕێگای بەدیل بۆ شوفێران هەمان ڕێگای پیرمام دەبێت لەسایدی چوون بۆ پیرمام، بەفسفۆر لاینەکان جیا دەکرێنەوە بۆ ئەو ماوە کاتییە".

روونیشکراوەتەوە، داخستنی ئەو ڕێگایە بەمەبەستی دروستکردنی ئاوەڕۆیە بۆنەهێشتنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی باران لەو شوێنە بەدرێژایی وەرزەکانی زستان و بەهار.











باسنيوز


Top