رونکردنەوەیهك له به‌رگری شارستانی هه‌ولێره‌وه
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر:
ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٢٢ خولەکی ئێوارە پەیوەندیمان پێوەکرا کە رووداوێکی سوتانی ئۆتۆمۆبیل هەیە لە گەڕەکی سەروەران، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه و دوای لێکۆلینەوە بۆمان دەرکەوت، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی خاوەن ئۆتۆمبیله‌كه خۆی بەئەنقەست سوتاندویەتی.
تێبینی: هۆکاری زۆر سوتانی ئۆتۆمۆبیلەکە بەهۆی بەکارهێنانی بەنزینه‌وه بووە.
راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر
k24 -
