یەكەمین كچه برینداری شۆرشی ئەیلوول چیرۆكی خۆی له رێگهی كوردستان24ـهوه دهگێڕێتهوه
خانێ سهلیم ئهو خانمهیه ، كه ئهوكات ماڵی ئهوان بووه و بهر له 59 ساڵ لێی بریندار بووه، بهڵام ئێستا تهنیا دیوارێكی بێ بنمیچ ماوهتهوه و لهناو دیوارهكانی ئهو خانووه باسی شهڕی نێوان پێشمهرگه و هێزهكانی رژێمی ئهوكاتی عێراق دهكات.
خانێ ئاسەواری برینی جەستەی نیشان دەدات ودەلێت: لە ناوچەکە من یەکەمین کچی برینداری شۆرشی ئەیلوولم، ئەو لە بنەماڵەیەکی پێشمەرگە گەورە بووه، جیا لەوەی باوك و برا و مامەکانی پێشمەرگە بوون، ماڵیان بەردەوام شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بووە و دەلێت: ژنان ئەو کات شان بە شانی پیاوان بوون و رۆڵیشیان لە شۆرشی ئەیلوول بەرز دەنرخێنێت.
تەمەن تێپەریوە وشوێنەکە وەک خۆی نەماوە، خانێی 10 ساڵانیش ئیستا تهمهنی 69 ساڵه، شاخ و چیاکانی دەڤەرەکە یەك بە یەك بیرەوەریەکانی خانێ دێنێتەوە یادی، یادی شۆرشێك کە لە 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961 كڵپهیدا و بووە شۆڕشێکی سەرتاسەری و خەڵکی کوردستانی بە ھەموو نەتەوە و ئایین وپێکھاتە جیاوازەکانەوە، لە زاخۆوە تا خانەقین لە ژێر سەرکردایەتی رێبەری نهتهوهیی مستەفا بارزانی نەمر کۆکردەوە.
k24
