سێ پڕۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌ وزه‌ى خۆر جێبه‌جێ ده‌كرێن

سێ پڕۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌ وزه‌ى خۆر جێبه‌جێ ده‌كرێن
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان، سێ پڕۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌ وزه‌ى خۆر جێبه‌جێ ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12/9/2020، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "وەزارەتی كارەبا لەدوا قۆناغەكانی ئامادەكردنی تەندەرە بۆ جێبەجێكردنی سێ پڕۆژەی گرنگی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر، پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەم مەبەستەش بەم نزیكانە بانگێشتی كۆمپانیاكان دەكات".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا دیار بابان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا ڕای گەیاندووه‌: "ئەم سێ پڕۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات كارەبایە لە پارێزگای هەولێر 25 مێگاوات و لە پارێزگای سلێمانی 25 مێگاوات و لە ئیدارەی گەرمیانیش 25 مێگاوات كارەبا، واتە بڕی 75 مێگاوات كارەبا بە وزەی خۆر كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتە بۆ پشتبەستن بە سەرچاوەی خۆر كە لەڕووی كەڵكی ئابوورییەوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجیی تێچوونی سووتەمەنی گرنگە، ئەمە وێڕای ئەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر پڕۆژەیەكی دۆستی ژینگەیە و دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگە".












باسنيوز


Top