بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لەو ناوچانەی ئینتەرنێتیان نییە
دەستپێکردنەوەی خوێندن بۆ قۆناخی 12ـی ئامادەیی لە 27-9-2020 دەبێت و هەموو قۆناخەکانی دیکەش لە 10-10-2020 دەبێت. بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەگەر قوتابخانەی ئەو ناوچە دوورەدەستانەی ئینتەرنێتیان پێناگات لەباربێت، ئەوا خوێندن لەنێو پۆل دەستپێدەکاتەوە.
قوتابیان لە قوتابخانەکاندا دەبێت دووری نێوانیان بپارێزن بەجۆرێک دووری نێوانیان 1.5 مەتر کەمتر نەبێت بە چواردەوری هەر قوتابییەکدا.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارەکان تاوەکو 3-10 ئاماری ورد و پێویستیان بۆ بنێرن بۆ ئەوەی بڕیار لەو شوێنانە بدەن کە دەکرێت خوێندن لەنێو قوتابخانەکاندا بەڕێوەبچێت.
