لە سلێمانی بڕیاری ناشتنی مردوو بە پارە لەلایەن کۆمپانیاوە نیگەرانیی لێ دەکەوێتەوە
محەمەد ڕسووڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "بابەتی ناشتنی مردوو بە پارەو لەلایەن کۆمپانیاوە بووەتە مایەی ڕەخنە و نیگەرانیییەکی زۆری ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆیە ئەمڕۆ بۆ لێکۆڵینەوە لەو بڕیارە لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی مەدەنی گفتوگۆمان کرد و ھەموومان ھاودەنگ بووین کە ئەو بڕیارە ھەڵبوەشێندرێتەوە".
گوتیشی: "بڕیارە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ھۆکار و چۆنیەتیی دەرکردنی ئەو بڕیارە، ڕۆژی چوارشەممە ٩ / ٩ / ٢٠٢٠ وەک ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بانگھێشتنی سەرۆکی شاوانیی سلێمانی بکەین و لە نزیکەوە گفتوۆی لەگەڵ بکەین".
ڕوونیشی کردەوە: "لە دەرنجامی گفتوگۆکاندا ئەگەر پەسندکردنی بڕیارەکە بێتە لای ئێمە، ئەوا ھەڵیدەوەشێنینەوە، ئەگەر نا لەڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە کاری پێویستی لەسەر دەکەین".
باسنیوز
