پۆلیسى گه‌رمیان دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی لە چەند دووکاندارێک لەنێو بازاڕی ناحیەی ڕزگاریی سەر بە کەلار، حاڵەتی دزیکردن ڕووی دا و دووکاندارەکان سکاڵایان هێنایە لای پۆلیس، دوای لێکۆڵینەوەی ورد و سوودبینین لە کامێرای چاودێری، بنکەی پۆلیسی ناحیەی ڕزگاری توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە لە دوو حاڵەتی دزیکردندا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار دینارى عێراقی و چەند مۆبایلێکیان دزیبوو".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، دوای لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەدا نا، ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 بەند کراون.
باسنيوز
