پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە ژمارەیەک پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕانکاری لە هەردوو پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکە لە پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی لقی دوو و چەند پۆستێکی دیکە دەکات.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە “لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆیەک لە بارەی گۆڕانکاری حزبی لە لقی دووی پارتیمان بڵاو کراوەتەوە ، گوایە لەم چەند ڕۆژە گۆڕانکاری حزبی دەکرێت ، لێرەوە بۆ هەموو لایەک بە تایبەت کادیرانی خۆمان ڕایدەگەیەنین کە پارتیمان لە کوێ و لە چ کات پێویست بێت لەوێ گۆڕانکاری دەکات و بە ڕاسپاردە و ڕێنمایی حزبی دێتە خوارەوە و جێبەجێ دەکرێت نەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای هەولێری پارتی ڕاشیگەیاندووە”گرنگە کادیرانی ئێمە هۆشیارتر بن و نەکەونە ژێر کاریگەری پۆستەکانی فەیسبووک و تۆڕەکانی تر، لە ئێستادا گۆڕانکاری لە ئارادا نییە و کەی گۆڕانکاری بکەین ئەوکات بە فەرمی ڕایدەگەیەنین”.
باسنیوز
