زیاتر لە 100 بتڵ ئۆكسجین پێشكەش بە نەخۆشخانەی كۆرۆنای سۆران كرا

زیاتر لە 100 بتڵ ئۆكسجین پێشكەش بە نەخۆشخانەی كۆرۆنای سۆران كرا
بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران ئاشكرای کرد لەلایەن دەزگایەكی خێرخوازییەوە 100 بتڵ ئوكسجین بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنای سۆران دابین كراوە.

لەمبارەوە د.كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، رايگەیاند: "دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە سنوورەكەمان، كە ئێستا نزیكەی 800 تووشبوو لە دەڤەرەكەمان هەیە، دەستمان کرد بە ئامادەكردنی نەخۆشخانەیەك بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسەكە، بەڵام هۆكاری نەكردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە ت ائێستا بەهۆی نەبوونی ئۆكسجینی پێویست بووە".

بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران گوتیشی: "ئەوەی جێگەی دەستخۆشییە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/8/2020 لەلایەن "دەزگای خێرخوازیی حاجی یەحیا"وە زیاتر لە 100 بتڵ ئۆكسجینمان بۆ دابین كراوە، هەروەها لەلایەن حكومەت و وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێرەوە، بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەندێ‌ ئۆكسجینمان بۆ دابین بكرێت، بەمەش دەتوانین نەخۆشخانەكە بكەینەوە و بیخەینە خزمەتی هاووڵاتیانەوە".












باسنيوز


Top