دۆخی ته‌ندروستیی سۆران گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیدار

دۆخی ته‌ندروستیی سۆران گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیدار
قەزای سۆران به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدۆخیکی خراپ دایە و ژمارەی توشبووان لە سنووری ئه‌و قەزایە گەیشتووه‌ته‌ 600 کەس، هاوكات قەیرانێکی دیکەش ھەڕەشە لە دانیشتوانی ئەو قەزایە دەکات، ئەویش توشبوونی پزیشك و کارمەندانی تەندروستیە.
تا ئێستا 20 پزیشك و کارمەند تەنیا لەنەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران تووشی کۆرۆنا بوونە، لەناوایاندا 6 پزیشك و 12 یاریدەدەری پزیشك ھەیە، ئەمەش له‌لایه‌ك ترس و نیگەرانی لای بەرپرسانی کەرتی تەندروستی و ئیداری ناوچەکە دروستکردووە، له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ كاری پزیشكانی و كارمه‌ندانی دیكه‌ی ته‌ندروستی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ و چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان سه‌ختتر كردووه‌.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، رۆژانە زۆرترین ژماره‌ی ھاووڵاتیان سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران دەکه‌ن.



k24
Top