دانیشتوانی گوندێکی كەركووك لەسەر ئەركی خۆیان كۆڵانەكانیان دەڕازێننەوە

دانیشتوانی گوندێکی كەركووك لەسەر ئەركی خۆیان كۆڵانەكانیان دەڕازێننەوە
هاووڵاتییانی گوندێكی سەر بە پارێزگای كەركووك، لەسەر ئەركی خۆیان كۆڵانەكانیان دەڕازێننەوە.

گوندەكە ناوی (گومبەتلەر)ە و دەكەوێتە رۆژئاوای كەركووكەوە و لەلایەن دانیشتوانی گوندەكەوە، ماوەی چەند رۆژێكە لەسەر ئەركی خۆیان دەستیان بە بۆیاخكردن و جوانكردن و سەوزكردنی كۆڵانەكانی گوندەكەیان كردووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ئیدارەی سەپێندراوی كەركووك، گوندەكانی سنوووری پارێزگای كەركووكی لە هەموو ڕوویەكەوە بەتایبەت خزمەتگوزارییەوە فەرامۆش كردووە.












باسنيوز



Top