لە دهۆک تووشبوویەکی دیکەی پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست دا
لەمبارەوە حەمزە ڕەزیکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 2020.8.4 تووشبوویەکی پەتای کۆرۆنا کە ژنێکی تەمەن 63 ساڵی خەڵکی زاخۆ بووە، لە نەخۆشخانەی دهۆک گیانی لەدەست داوە".
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو ژنە تووشبووە بە پەتای کۆرۆنا، ماوەی یەک حەفتە بووە باری تەندروستیی تێک چووە و ئامێری هەناسەدانی دەسکردی بۆ بەکار هێنراوە، سەرەنجام ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی چارەسەکردنی کۆرۆنا لە دهۆک گیانی لەدەست داوە".
حەمزە ڕەزیکی، گوتیشی: "ئەمە پێنجەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە کەلە پارێزگاری دهۆک بەهۆی پەتای کۆرۆناوە تۆمار دەکرێت"
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک ڕاشی گەیاند داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و بەنماڵەکانیان، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
بەهۆی زیادبوونی حاڵەتی تووشبوونی هاووڵاتیان بە پەتای کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک، ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەو پارێزگایە دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکانیان هەتا ١٥ی مانگ لە دهۆک کردووەتە پشوو.
باسنیوز
