له هه‌ولێر دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/8/2020، دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا، له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاواى هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ست دا.
تا ئێستا چوار ھەزار و 737 كەس لە سنووری پارێزگای ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەش سێ ھەزار و 97 كەس چارەسەر كراون، 131 كەسیش گیانیان لەدەست داوە.
به‌هۆى هه‌ڵكشانى ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌ولێر، له دوێنێوه نه‌خۆشخانه‌ى ڕۆژئاواى هه‌ولێریش بۆ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى كۆرۆنا ته‌رخان كرا.
k24
