تەقینەوەیەک لە ژاپۆن 18 کەسی کردە قوربانی
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی (کیۆدۆ)ی ژاپۆنی ئەو تەقینەوەیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.7.30 لەناو ڕیستۆرانتێک لە شاری (کۆرییاما)ی سەر بە پارێزگای (فۆکۆشیما)ی ژاپۆن ڕووی داوە و جیا لەوەی کەسێک کوژراوە و ١٧ کەسیش بریندار بوون، هاوکای ڕیستۆرانەتەکەش داڕووخاوە.
هێشتا سەرچاو فەرمییەکانی ژاپۆن هۆکاری ئەو تەقینەوەیان ئاشکرا نەکردووە، باس لەوە دەکرێت بەهێزیی تەقینەوەکە لە ئاستێکدا بووە کە وێڕای وێنرابنوونی بینای ڕیستۆرانتەکە، چەندین بینای دیکەی دەوروبەریشی زیانیان بەرکەوتووە.
هەندێ سەرچاوە باس لە تەقینەوەی غاز لەو ڕیستۆرانتەکە دەکەن.
هەندێ ڤیدیۆ و وێنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە کە دووکەلێکی زۆر ناوچە و شوێنی تەقینەوەکەی تەنیوە و هێزەکانی پۆلیس ناوچەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
باسنيوز
