سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربان بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/7/2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "جه‌ژنى قوربان له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له موسڵمانانى كوردستان، عێراق و جیهان، هه‌روه‌ها له هێزه‌كانی ناوخۆ، پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمى كوردستان كه بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان به‌ره‌نگارى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه، به گه‌رمى پیرۆز ده‌كه‌م".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "هیوادارم جه‌ژن بكه‌ینه ده‌رفه‌تی قووڵكردنه‌وه‌ی زیاترى گیانی لێبورده‌یی، ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان، هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایه‌كیشمان بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان بگاته سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری، كوردستانییان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك تواناكانمان یه‌ك بخه‌ین و پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردن و تێپه‌ڕاندنى قه‌یران و گرفته‌كان و مسۆگه‌ركردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كان و پاراستنى پێگه و قه‌واره‌ی هه‌رێمى كوردستان".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: "به ڕێز و پێزانینێكی زۆره‌وه له خۆڕاگری و پشوودرێژیی کوردستانییان ده‌ڕوانم كه به‌هۆى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته ئابوورییهكانییهوه، به‌رگه‌ى قه‌یران و سه‌ختییه‌كان ده‌گرن، هیوادارم جه‌ژنه‌كانی داهاتوومان له خۆشی و ئاسووده‌ییدا بگێڕین، سهختییهكانمان تێپه‌ڕاندبێت و ئاسۆیه‌كی گه‌ش به‌ڕووی كوردستاندا كرابێته‌وه، هه‌روه‌ها داواكارم هه‌مووان ڕه‌چاوى ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزى بكه‌ن".
نێچیرڤان بارزانى ده‌شڵێت: "جه‌ژنى هه‌موان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى، ئاشتى و سه‌قامگیرى بۆ كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه، جیهان و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى ده‌خوازم".
باسنيوز
