به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دهۆك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دهۆك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دهۆك له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى بۆ كارمه‌ندانى هاتوچۆ دانابێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30/7/2020، عه‌مید فه‌خرى ئه‌حمه‌د مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دهۆك، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى پارێزگاى دهۆك بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند بابه‌تێك كه‌ گوایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دهۆك له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ كارمه‌ندانى هاتوچۆ ده‌دات، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌ و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "پۆلیس كه‌سایه‌تییه‌كى مه‌زنى هه‌یه‌ و پێویستى به‌وه‌ نییه‌ كه‌س هاوكاری بكات، دڵنیانی ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا تێپه‌ڕ ده‌بێت و جارێكى دیكه‌ ژیانى هه‌موو هاووڵاتییان باش ده‌بێته‌وه‌".












باسنيوز



Top